Hasan Esen
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
مه‌درید - AA
ئیسپانیا بڕیاریدا ئه‌و كه‌شتییه وه‌ربگرێت كه زیاتر له 600 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتووه و له لایه‌ن ئیتاڵیا و ماڵتاوه رێگریی لێكراوه له به‌نده‌ره‌كانیان نزیك ببێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی ئیسپانیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێدرۆ سانچێز له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتیی نێوده‌وڵه‌تیدا له ئاست قه‌یرانه مرۆییه‌كاندا، مۆڵه‌تی داوه به كه‌شتیی Aquarius له به‌نده‌ره‌كانی ئیسپانیا له‌نگه‌ر بگرێت كه زیاتر له 600 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئیسپانیا به ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌زانێت كه‌نارێكی ئارام بۆ ئه‌و مرۆڤانه دابین بكات و راشگه‌یه‌نراوه، كه‌شتییه‌كه له به‌نده‌ری ڤالەنسیا نزیكبووه‌ته‌وه.