Sarmand Hameed
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
برێمن - AA
شەوی رابردوو مزگەوتی فاتیح لە شاری برێمن باکووری ئەڵمانیا رووبەڕووی هێرشی ئیسلامفۆبیا بووەوە، ئەم هێرشە بە دووەم هێرش دادەنرێت کە لەمیانی شەش مانگدا بکرێتە سەر هەمان مزگەوت.
ژمارەیەک کەسی نەناسراو دروشم و هێمای دژ بە ئیسلامیان لەسەر دیوار و دەرگاکانی مزگەوتەکە و هەروەها لەسەر دیوارەکانی ئەو ناوەندی فێکردنە نووسیووە کە لە تەنیشت مزگەوتە لە قۆناغی بنیاتناندایە.
سەرپەرشتیاری مزگەوتەکە، زەکائی گۆموش بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لەماوەی شەش مانگدا ئەمە دووەمین جارە هێرشی لەم شێوەیە بکرێتە سەر ئەم مزگەوتە.
گۆموش بەتوندی ئیدانەی ئەو کارەی کرد و هیوای خواست بە زووترین کات ئەنجامدەرانی دەستگیر بکرێن.
سەرپەرشتیاری مزگەوتەکە، زەکائی گۆموش ئاماژەی بەوەشکرد کە لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی رابردوو بەهیچ ئەنجامێک نەگەیشت و پێی وابوو کە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەم هێرشە جیاواز نابێت لەهێرشەکەی پێشوو.