Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ له كاتێكدا سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ-ی به "زۆردار" له‌قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام به پاساوی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، سه‌ركۆماری كوده‌تاچی میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی به "زۆردار" له‌قه‌ڵه‌م نه‌دا.
له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ له باره‌ی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دوا.
له دانیشتنه‌كه‌دا سیناتۆری دیموكراتی، پاتریك لیاهای به‌بیری هێنایه‌وه کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ-ی به "زۆردار" له‌قه‌ڵه‌م داوه، ئایا سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون-یش زۆرداره. مایک پۆمپیۆ له وه‌ڵامدا گوتی: "به‌ڵێ"، ئینجا لیاهای پرسی كه ئه‌وه سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی-یش ده‌گرێته‌وه، مایک پۆمپیۆ گوتی: "نه‌خێر هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ناكه‌م".
پاشان لیاهای لێی پرسی: "وێڕای خستنهزیندانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی و هه‌ڵبژاردنی ساخته‌ش؟"، مایک پۆمپیۆ له وه‌ڵامدا گوتی: "گومان له‌وه‌دا نییه له‌وێ كه ره‌وشێكی خراپ و ناخۆش له ئارادایه، به‌ڵام هه‌موو سه‌ركرده‌كان وه‌ك یه‌ك نین. ژماره‌یه‌كیان ده‌یانه‌وێت ئه‌و وڵاته (ئه‌مریكا) له جیهان بسڕنه‌وه، ئه‌وانی دیكه به مه‌به‌ستی ئارامیی ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵمان له هه‌ماهه‌نگیدان. جیاوازی پره‌نسیپی هه‌یه و ئه‌مریكاش له باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌وه جیاوازی پره‌نسیپی هه‌یه".