Mustafa Deveci,Behlül Çetinkaya,Muhammet Tarhan,Mehmet Şah Yılmaz
29 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "لە ئیجە بە یەک میلیش رێگە بە فراوانبوونی سنوورە ئاوییەکانی یۆنان نادەین. ئەو بڕیارەی لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەمانەوە درا، روونە و هێشتا جێبەجێ دەکرێت".
مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی "کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵ" کە ژمارەیەک چالاکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەخۆدەگرێت، هۆشداری دایە یۆنان، لەوەی سەرکێشی نەکات و بەدوای عەنتەرییاتی پووچدا راناکەت و گوتی: "هەرگێز کۆتاییەکەی بۆ ئێوە باش نابێت".
رۆژی یەکشەممە رۆژنامەی "Ta Nea"ی یۆنانی بڵاوی کردەوە کە حکوومەتی ئەو وڵاتە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ئاداری داهاتوودا، سنوورە ئاوییەکانی بۆ ١٢ میل لە باشوور و رۆژئاوای دوورگەی کریت فراوان بکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە سوورە لەسەر ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئەنجام بدات، ئەوەیش دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکی دەزگاکانی هەواڵگریی تورکیا، رووسیا و رژێمی سووریا لە مۆسکۆ ئەنجامدرا.
مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "گفتوگۆکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، رووسیا، عێراق و رژێمی سووریا بەردەوامیان هەیە، دوێنێ خولوسی پاشا و هاکان بەی لە مۆسکۆ بوون، منیش لەگەڵ لاڤرۆڤدا دەدوێم".