Mehmet Akif Turan
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
تونس- AA
لە کەناراوەکانی تونس ١٢٣ کۆچبەری نایاسایی رزگار کران کە هاووڵاتی وڵاتانی ئەفریقا بوون.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تونس راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی کەرکەنە ١٢٣ کۆچبەری نایاسایی بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و دواتر تواندراوە رزگار بکرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە کۆچبەرەکان تەمەنیان لە نێوان ١٦-٤٠ ساڵدا بووە و دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان براونەتە ناوەندی کۆچبەران.
جیی ئاماژەیە وڵاتانی تونس و لیبیا کە دەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست لەلایەن کۆچبەرانی نایاساییەوە وەک دەروازەیەک بەرەو ئەورووپا بەکاردەهێندرێن، بەمهۆیەشەوە ساڵانە هەزاران کۆچبەر بە ئومێدی ژیانێکی باشتر لە ئەورووپا، لەڕێی ئەو دوو وڵاتەوە دەچنە ناو دەریای ناوەڕاست، بەشێکیان دەگەنە ئەورووپا و بەشێکیشیان لەناو دەریادا گیان لەدەست دەدەن.