Alaattin Doğru
12 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی رێککەوتنی پاریس بۆ گۆڕانی ئاووهەوا کە ئامانج لێی سنووردارکردنی گەرمبوونی زەوییە لە رێگای کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمی پارێزەکان، بەڵام ئەو بەڵێنانەی دراون بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و ئەو ئامانجانەی دیاریی کراون، هێشتا زۆربەیان بەدی نەهێندراون.
بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی ئاووهەوا لە سەرەتای دەیەی نۆیەمی سەدەی رابردوو بووەتە بابەتێکی گرنگ لەلایەن وڵاتان و دوای ئەنجامدانی چەندین چالاکیی جۆراوجۆر. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ گرنگترین رێککەوتن بۆ ئەم مەبەستە لە پاریس واژووی لەسەر کرا. کە ئامانج لێی بەڵێندانی وڵاتانی بەشدار بوو بە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و سنووردارکردنی پلەکانی گەرمبوونی زەوی بۆ پێش قۆناغی پیشەسازیی -واتا نزیکەی ٢٥٠ ساڵ پێش ئێستا بوو- و کەمکردنەوەوەی بوو بۆ دوو سانتیگرام و تەنانەت ١،٥ سانتیگرام پلەیش. رێککەوتنەکە هەروەها دەردانی کاربۆنیشی لە نیوەی دووەمی سەدەی ٢٠٢١ بە جۆرێک دیاری کردبوو کە بگەیەندرێتە سفر. بەڵام وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنەکە، بەهۆی نەبوونی میکانیزمێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە، بەڵێنەکانیان نەهێناونەتە دی.
بەپێی ئەو راپۆرتەی لەلایەن کۆڕبەندی گۆڕانی ئاووهەوای حکوومەتەکان -کە لە ١٩٩٨ وەک ئۆرگانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە-، کە لە ٢٠٢١ بڵاوی کراوەتەوە بە تێکرایی گەرمبوونی زەوی لەم ١٥٠ ساڵەی دواییدا بۆ ١،١ پلەی سەدی زیادی کردووە و ئەمەیش لە گەرمبوونی زەوی لە کۆی ٨٠٠ هەزار ساڵ زیاترە.
ئەم راپۆرتە کە لەلایەن ٢٠٠ زاناوە ئامادە کراوە، تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە تەنانەت ئەگەر هەنگاوی خێرایش بندرێت بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن لەلایەن وڵاتان لە میانی ٢٠ ساڵدا، گەرمبوونی زەوی لانیکەم بۆ ١،٥ پلەی سەدی زیاد دەکات.
ئەم بەرزبوونەوەیەیش دەبێتە هۆی زیادبوونی شەپۆلەکانی گەرما، وشکەساڵی و لافاو، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان، لەناوچوونی لەسەدا ٩٠ی شۆستە شیلانەیییەکانی ئۆقیانووسەکان، ترشتربوونی ئاو، توانەوەی بەستەڵەکەکانی جەمسەرەکان و لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆر لە جۆری رووەک و گیانلەبەران.
ئەم زانایانە هۆشدارییشیان داوە لەوەی کە ئەگەر پلەکانی گەرما بگەنە دوو پلەی سەدی، ئەوا لێکەوتەکانی زۆر جیددیتر دەبن.
لە میانی ئەم سیاسەتانەی لە ئێستادا لەبارەی ئاووهەوا و دەردانی کاربۆنەوە گیراونەتە بەر، زیادبوونی گەرمبوونی زەوی لە ٢١٠٠ تەنها دەتواندرێت بۆ ٢،٦ پلەی سەدی کەم بکرێتەوە.