Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له گوتاری دۆخی یهكگرتووییدا كه له كۆنگرێس پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند كه دووه‌مین لووتكه له‌گه‌ڵ سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له ٢٧-٢٨ی شوبات له ڤیێتنام ده‌به‌ستێت.
تره‌مپ دووه‌مین گوتاری "دۆخی یه‌كگرتوویی" له هۆڵی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شكرد.
بڕیار بوو ئه‌م گوتاره له ٢٩ی كانوونی دووه‌م پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام به هۆی داخرانی حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ پێنجی شوبات دواخرا. دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه ئه‌ندامی پارتی دیموكراته، نانسی پێلۆسی به‌ڕێوه‌چوو.
جگه له مێلانا تره‌مپ هاوسه‌ری تره‌مپ زۆر كه‌سی بانگهێشتكراو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
گوتاره‌كه‌ی تره‌مپ یه‌ك كاتژمێر و ٢٢ خوله‌كی خایاند و لە میانیدا رایگه‌یاند دووه‌مین لووتكه له‌گه‌ڵ سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له ٢٧-٢٨ی شوبات له ڤیێتنام ده‌به‌ستێت.
- "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك نه‌بووام له لێواری جه‌نگ ده‌بووین"
تره‌مپ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا به‌جددی كه‌وتوونه‌ته خۆ و ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ست هێناوه و گوتی: "به بارمتهگیراوهكانمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی راوه‌ستاوه و ١٥ مانگه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی نوێ ئه‌نجام نه‌دراوه. به رای خۆم ئه‌گه‌ر سه‌رۆك نه‌بووام له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور له لێواری جه‌نگێكی جددی ده‌بووین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ یه‌كه‌مین لووتكه‌ی مێژووییان له سینگاپور به‌ست و له میانی لووتكه‌كه‌دا هه‌ردوولا واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی به‌رفراوان كرد.
دوای لووتكهكهش ئیداره‌ی كیم به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڵپه‌سارد و كۆتایی به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی هێنا.