Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له راپۆرتی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، رایگه‌یاند "داعش له عێراق و سووریا بووه‌ته تۆڕێكی نهێنیی و به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانیی".
له‌و راپۆرته‌دا كه ئەنتۆنیۆ گوتیرێس پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و هێشتا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستیكه‌وتووه، ئاماژه به‌وه كراوه كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رده‌وامه له بوونی به هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانیی.
له‌و راپۆرته‌دا كه له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، میكانیزمی چاودێری سزا، رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌كراوه هاتووه "داعش له عێراق و سووریا بووه‌ته تۆڕێكی نهێنیی و به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانیی. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره بیانیانه‌ی ئازادكراون و شوێنگۆڕكێیەكان ئه‌و هه‌ڕه‌شه زیاد ده‌كات".
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا له لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی-یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڵام به‌رپرسه باڵاكانی په‌رته‌وازه بوون، له‌به‌رئه‌وه رێكخراوه‌كه پێشینه ده‌دات به ئۆپه‌راسیۆنه ناوخۆییه‌كان و له عێراق گۆڕاوه بۆ تۆڕێكی نهێنیی و له قۆناغی راگوزه‌ر، گونجان و بههێزبوونهوهدایه و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا خانه‌كانی رێكخستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ریكخراوه‌كه كه له سووریاوه رووده‌كه‌نه عێراق ده‌خرێنه سه‌ر تۆڕی رێكخراوه‌كه له‌و وڵاته و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سووریاش داعش له لایه‌ن ژمارەیەک وڵاته‌وه بكرێته پێكهاته‌یه‌كی هاوشێوه‌ی تۆڕه‌كه‌ی عێراق.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە داعش "لەسەردەمی دوای خەلیفەدا" ئامانجی ئەوە بووە سەقامگیریی، دووبارە بنیاتنانەوە پەکبخات، ژێرخانەکان بە ئامانج بگرێت و رێگریی بکات لە بەرەوپێشچوونی ئابووریی، ئاماژە بەوەشکراوە کە چاوەڕوان دەکرێت ناوەندی قورسایی رێکخراوەکە لە عێراق و سووریا ببێت.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە "داعش بەردەوامە لەوەی بە بانگەشترین گرووپی تیرۆریستیی بێت و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشی ئاڵۆزی گەورە ئەنجام بدات. رێکخراوەکە بەردەوامە لەوەی هەوڵ بدات پەلاماری گەشتە ئاسمانییەکان بدات و خواستەکانی بۆ بەکارهێنانی ماددەی کیمیاویی، بایۆلۆجیی، رادیۆلۆجیی و ئەتۆمیی درێژەی هەیە".
باس لەوەشکراوە جەنگاوەرە بیانییەکان کە لە گۆڕەپانی شەڕ دوورکەوتوونەتەوە و بە ئازادیی هێڵراونەتەوە، دووبارە دەستیان بە چالاکبوونەوە کردووە و هۆشداریی ئەوەش دراوە کە ئاستی هەڕەشەکانیان بەرزدەبێتەوە و رەنگە ئەو ژنانەی توندڕەوبوون یان ئەو منداڵانەی تووشی برینداری دەروونی هاتوون، ببنە مایەی هەڕەشە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە داعش بازرگانیی نایاسایی زێڕی کردووە و رێکخراوەکە هێشتا دەستڕاگەیشتنی بە ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن دۆلار سەرچاوەی دارایی هەیە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە "رێکخراوەکە لەو ناوچانەی لە سووریا و عێراق کۆنترۆڵی کردوون، ١٤ بۆ ١٨ هەزار جەنگاوەری هەیە کە سێ هەزاریان بیانیین".
ئاماژە بەوەشکراوە مەزەندە دەکرێت لە عێراق نزیکەی سێ هەزار چەکداری داعش چالاک بن.