Haydar Karaalp,Mohammed Baqi Hussein
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
به‌غدا - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمههدی دووپاتیكرده‌وه، نابنه به‌شێك له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمههدی له به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، عه‌بدلناسر هیممه‌تی كۆبووه‌ته‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه عادل عەبدلمههدی گوتی: "گه‌لی عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام-دا زۆری چه‌شتووه به‌ده‌ست گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه. عێراق نابێتە به‌شێك له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران".
عه‌بدولمه‌هدی و هیممه‌تی له دیداره‌كه‌یاندا تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشیان كرد و عه‌بدلمه‌هدی رایگه‌یاند، عێراق به هاوكاریی وڵاتانی دۆست به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتووه.
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، عەبدولناسر هیممه‌تی-ش جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرد به‌تایبه‌ت له بواری بانكداریدا.