Muhammed Nuri Erdoğan
12 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی سەربازێکی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ راگەیاند لە کە ئەنجامی رووداوی چەک بە قورسی بریندارببوو و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆژی ١١ی تەمووز لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە ئەنجامی رووداوی چەک سەربازی گرێبەست، ئەردەم کاڤلاک بە قورسی برینداربووە، دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان گیانی لەدەست دا.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە؛ ''داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ ئەم شەهیدە ئازیزەمان دەکەین کە لەم رووداوەدا گیانی لەدەست دا کە ئازارێکی قووڵ و خەمێکی زۆری لا دروست کردووین، سەرەخۆشی لە خێزانە قەدرگرانەکەی و سوپای تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین''.