Abdullah Shukur
23 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
رووسیا بە توندی ھۆشداری دەداتە رژێمی ئەسەد بۆ ئەوەی پابەندی ئاگربەست ببێت.
بەرپرسێکی باڵای رووسیا لە ناوەندی چاودێریکردنی ئاگربەست لە سووریا بە ئاژاننسی ھەواڵی ریا ناڤۆستی راگەیاند کە ئەوان نیگەرانن بە شکاندنی ئاگربەست لە لایەن رژێمی سووریاوە.
ئەو بەرپرسە رووسیەی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، رایگەیاند کە ئەوان بە توندی ھۆشداریان داوەتە بەشێکی فەرماندەکانی رژێم بۆ ئەوەی پابەندی ئاگربەست ببن.
راشگەیەنرا کە ناوەندەکە چاودێری ئاگربەستەکە دەکات و رۆژانە تێکڕای ناوەند شەش پێشێڵکاری تۆمار کراون.