Sangar Hamad Azeez
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
مۆسکۆ - AA
راگەیەندرا کە هەریەک لە وڵاتانی تورکیا، رووسیا و ئێران رێککەوتن بۆ ئەوەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا بەشێوەیەکی هەماهەنگ کارەکانی پێکهێنانی کۆمیتەی دەستوور لە سووریا خێرا بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە جێگرانی وەزیری دەرەوەی رووسیا، تورکیا و ئێران پەیوەست بە بابەتی سووریا دوێنێ لە مۆسکۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە بەیاننامەکە هاتووە: "بە پشت بەستن بەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سووریا لە سۆچی درا، باس لە دەستپێکردنی کارەکانی پێکهێنانی کۆمیتەی دەستوور کرا لە سووریا. تورکیا، رووسیا و ئێران رێککەوتن تاوەک لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا بەشێوەیەکی هەماهەنگ کارەکانی پێکهێنانی کۆمیتەی دەستوور لە سووریا خێرا بکرێت".