Aliia Raimbekova,Ramal Abdullah Mahmood
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
نور سولتان - AA
له شاری نور سوڵتان پایته‌ختی كازاخستان، كۆبوونه‌وه دوو لایه‌نی و سێ لایهنییهكانی دوانزه‌هه‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به سووریا له نێوان شاندی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا به به‌شداری نوێنه‌ری وڵاتانی دڵناییدهر رووسیا، ئێران و توركیا به‌رده‌وامن.
كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژی دووه‌م له Rixos President Astanaی نورسوڵتان ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٧:٠٠ به كاتی توركیا له نێوان نوێنه‌رانی توركیا، رووسیا و ئێران ده‌ستی پێكرد به جیا شاندی رژێم به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار جه‌عفه‌ری و شاندنی ئۆپۆزسیۆن به‌شدارییان تیادا كرد.
سه‌رۆكی شاندی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرینتیێڤ-ه كه نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ڤلادیمیر پوتین-ه بۆ كاروباری سووریا، سه‌رۆكی شاندی ئێران-یش یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، عه‌لی ئه‌سغه‌ر حاجی-ه.
هه‌روه‌ها شاندی توركیا له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌دات ئوناڵ-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
بۆ یه‌كه‌مین جاریشه نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گه‌یر پهدهرهسهن به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات.
نوێنه‌رانی ئوردن، كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌و دانیشتنه سه‌ره‌كییه‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی تیادا ده‌خوێندرێته‌وه كاتژمێر ١١:٠٠ به كاتی توركیا به‌ڕێوه بچێت.
ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه پێكدێن له ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب، ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ دروستكردنی متمانه‌ی زیاتر له نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان، ره‌وشی مرۆیی و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه له دوای شه‌ڕ.
گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا به دڵنیاییدانی توركیا، رووسیا و ئێران له كانوونی دووه‌می ٢٠١٧ه‌وه تاكو ئێستا به‌رده‌وامه.