Gülbahar Sayım
20 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2021
خه‌رتوم - AA
سه‌ركۆماری چاد، ئیدریس ده‌بی ئیتنۆ كه له پێكدادانه‌كانی هێڵی به‌رگریدا بریندار بوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی سوپای چاد، بێرماندوا ئاگۆونا به ته‌له‌ڤیزیۆنی نیشتمانیی چادی راگه‌یاند کە ئیدریس ده‌بی ئیتنۆ'ی ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵ كۆتایی هه‌فته به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كردووه كه بۆسه‌ر جوداخوازان له باكووری ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه. له میانی پێكدادانه‌كاندا ئیتنۆ بریندار بووه و ئه‌مڕۆیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئیتنۆ له هه‌ڵبژاردنی ١١ی نیساندا به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٧٩،٣٢ی ده‌نگه‌كان توانی بۆ جاری شه‌شه‌م ببێته‌وه سه‌ركۆماری چاد.
ئیتنۆ كه له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نیشتمانی له ساڵی ١٩٩٠ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی چادی گرته ده‌ست، ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد.