Muhammet İkbal Arslan
20 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
لەفکۆشا- AA
تورکیا لە چوارچێوەی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ٤٠ هەزار دۆز ڤاکسینی سینۆڤاک-ی رەوانەی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور کرد.
فڕۆکەیەکی ئەمبوڵانس سەربە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا کە ڤاکسینەکانی هەڵگرتبوو، کاتژمێر ٠١:٣٠ی دوای نیوەشەو لە فڕۆکەخانەی ئەرجان نیشتەوە و ڤاکسینەکان رادەستی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور کران.
بڕی ئەو ڤاکسینەی تا ئێستا تورکیا، بۆ کۆماری تورکی قوبرسی باکوور ناردووە گەیشتووەتە ١٤٠ هەزار دۆز.
سەرۆکوەزیرانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسان سانەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "بە پشتیوانی گەلەکەمان و تورکیا، بەشێوەیەکی کاریگەر خەباتی وڵاتەکەمان دژبە کۆرۆنا درێژە پێدەدەین. شەوی رابردوو لە تورکیاوە ٤٠ هەزار دۆزی دیکەمان لە ڤاکسینی سینۆڤاک بەدەستگەیشت. لە ناخی دڵمانەوە سوپاسی تورکیا دەکەین. تکایە با هەمووشمان پابەندبین بە یاسا و رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا".