Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
ئه‌وه راگه‌یه‌ندرا كه تیمی ئاسایشی نیشتمانیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بژارده‌ی سه‌ربازیی سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ی له ڤێنیزوێلا درێژه‌ی هه‌یه، له وه‌زاره‌تی به‌رگریی (پێنتاگۆن) كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكردووه.
كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مریكا له لێدوانی‌دا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه داوه.
به‌پێی گوته‌كانی كاربه‌ده‌سته باڵاكه، له پێنتاگۆن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بژارده سه‌ربازییه‌كانی په‌یوه‌ست به قه‌یرانی ڤێنیزوێلا كه له ئێستادا درێژه‌ی هه‌یه، تاوتوێكراون و هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایك پۆمپیۆ، بریكاری وه‌زیری به‌رگریی، پاتریك شاناهان و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی تره‌مپ، جۆن بۆڵتن به‌شدارییان كردووه.
كاربه‌ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه رۆژی چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه ئه‌نجامدراوه و تویته‌كه‌ی بریكاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان سه‌باره‌ت به دۆخی ڤێنیزوێلا له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هاتووه.