Ali Cura
12 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2022
مۆسكۆ – AA
گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ رایگه‌یاند به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له ئێواره‌ی ١٢ی شوبات په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام بده‌ن.
پێسکۆڤ به میدیاكارانی رايگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكییه‌كان ده‌بێت و به كاتی مۆسكۆ ئێواره‌ی ١٢ی شوبات ئه‌نجام ده‌درێت.
پێسکۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌مان رۆژ سه‌رۆكی رووسیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیش له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆندا ئه‌نجام ده‌دات.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، جه‌یك سهڵیڤان پێشتر رایگه‌یاندبوو به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی گرژییه‌كان بایدن په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی به پوتینه‌وه ده‌كات.
ماكرۆن له ٨ی شوبات له‌گه‌ڵ پوتین له مۆسكۆ كۆبووه‌وه و رۆژی دواتر ماكرۆن سه‌ردانی ئۆكراینای كرد.
له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆكراینه‌وه ماكرۆن له به‌رنامه‌ی دابوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پوتین ئه‌نجام بدات.