Semih Erdoğdu
28 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەلایەن جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز و سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، هاکی سوسماز و پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاھینەوە بەڕێکرا.
لەو سەردانەیەدا، ھەریەک لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراهیم یوماکڵی و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕیشسپیانی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورکیا (TDT)، بیناڵی یڵدرم و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی، باڵیۆز ئاکیف چاغاتای کڵچ و جێگرانی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، کورشات زۆرڵو و عەلی ئیحسان یاڤوز و زافەر سراکایا و حوسێن یایمان و خالید یەرەباکان و جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە، ئیسماعیل ئۆزدەمیر یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
سەرکۆمار ئەردۆغان کە بڕیارە لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ کۆببێتەوە، پێشبینی دەکرێت بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتە هەرێمیی و جیهانییەکان.
هەروەها لە چوارچێوەی سەردانەکەدا و بە بەشداری سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاهباز شەریف دووهەمین لووتکەی سێ قۆڵی "تورکیا-ئازەربایجان-پاکستان" ساز دەکرێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لاچین و، چالاکی کەلتووری ڕۆژی سەربەخۆیی ئازەربایجاندا دەکات.