Recep Şakar,Hemın Othman Mohammed
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
مێلبۆرن - AA
ئه‌و 290 كه‌سه‌ی کە له ئاكامی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر كڵێسا و هۆتێله‌كانی سریلانكا کوژران، هاووڵاتی 12 وڵاتی جیاوازن.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی سریلانكا، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه تیرۆریستانه‌دا کوژراون، هاووڵاتی سریلانكا، هیندستان، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، دانمارك، ئیسپانیا، ئوستڕاڵیا، چین و توركیان. كه به‌م شێوه‌یه‌ن؛ هه‌شت هیندستانی، هه‌شت به‌ریتانی، چوار ئه‌مریكی، سێ دانماركی، دوو ئیسپانی، دوو ئوستڕآڵی، دوو چینی و دوو تورك.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌و هێرشانه‌دا، لانیكه‌م یه‌ك هاووڵاتی هۆڵه‌ندی، یه‌ك هاووڵاتی ژاپۆنی و یه‌ك هاووڵاتی پورتوگالی کوژراون.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی دیاركردنی ناسنامه‌ی كوژراوان و برینداران ئه‌و ژمارانه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت.