Ömer Faruk Yıldız,Hemın Othman Mohammed
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
سیئۆل - AA
ئاماژه به‌وه كرا كه كۆریای باكوور مووشه‌كی نزیك مه‌ودای ئاڕاسته‌ی كه‌ناراوه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باشوور یۆنهاپ، له هه‌واڵێكیدا كه به پشتبه‌ستن به زانیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باسی له‌وه كردووه كه سوپای كۆریای باكوور له شاری وۆنسانی خۆرهه‌ڵاته‌وه زیاد له یه‌ك مووشه‌كی نزیك مه‌ودای ئاڕاسته‌ی به‌ری خۆرهه‌ڵاتی كه‌نداوی كۆریا كردووه.
به‌رپرسان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان به‌یانی كاتژمێر ٠٩:٠٦ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هێشتا ورده‌كاری ته‌كنیكی مووشه‌كه‌كان دیاری نه‌كراوه.