Rewa Mahmood Hasan
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
پاریس - AA
سەرکۆماری فەرەنسا ئێمانوئل ماکرۆن رایگەیاند: "بەرامبەر ئیسلامی سیاسی بەهەموو جۆرێکییەوە، مەزهەبگەرا و ئەوانەی پەیوەندیان لەگەڵ کۆمارماندا پچڕاندووە، زیاتر رەقتر مامەڵە دەکەین، چونکە ئەمانە لەبارەی پێکەوە کۆکردنەوەی میللەتەوە، هەڕەشە دروست دەکەن".
دوای ئەوەی بەمەبەستی وەڵامدانەوەی داخوازی کێشەکانی یەلەگ زەردەکان دانوستانی نیشتمانی لەلایەن ماکرۆنەوە لە کۆشکی ئێلیزە بەڕێوەچوو و ٢ کاتژمێر و نیوی خایاند، ماکرۆن لەبەردەم کامێراکاندا وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەدا لە کۆبوونەوەکەدا پرسی عەلمانیەت هاتۆتە پێش و دووپاتی کردەوە کە یاسای ١٩٠٥ی تایبەت بە عەلمانیەت، یاسایەکی کاریگەری وڵاتەکەیانە و پێویستە لەوڵاتدا بەردەوامبن لەجێبەجێ کردنی.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا ماکرۆن ئاماژەی بەوەدا کە ئەو خوێندنگە و رێکخراوانەی لەگەڵ یاساکانی وڵاتدا ناگونجێن، داخراون و گوتی: "لەراستیدا کاتێک باس لە عەلمانیەت دەکەین، هەر بەڕاستی لەسەر عەلمانیەت قسە ناکەین. باس لە مەزهەبگەرایەک دەکەین کە لەهەندێک ناوچەی وڵاتدا نیشتەجێ بوون. ئەوەی بەناوی دینەوە پرۆژەی سیاسی بەڕێوە دەبات و ئەوەی هەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ کۆمارەکەماندا بپچڕێنێت، باس لە ئیسلامی سیاسی دەکەین. لەم بارەیەوە داوام کرد حکوومەتەکەمان چاوپۆشی لەهیچ شتێک نەکات".
ماکرۆن ئاماژەی بەوەدا دەبێت پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دەرەوەی وڵات کۆنترۆڵ بکرێن.