Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
كییەڤ - AA
سه‌ركۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوی ئۆكراینا ڤلادیمێر زێلێنسكی، ماندووێتیی كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردن به به‌سه‌ربردنی پشوویه‌ك له توركیا ده‌رده‌كات.
لهڕوونكردنهوهیهكیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زێلێنسكی نووسیویه‌تی، "رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌فاف بین. به‌م شێوه‌یه ده‌چینه توركیا. منداڵه‌كان ده‌به‌م بۆ فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی كه‌یف و خۆشی".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ماوه‌ی چوار ساڵه بۆ یه‌كه‌مجار پشووی كۆتایی هه‌فته ئه‌نجامده‌دات و دوای دوو رۆژ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئۆكراینا.