Zana Natık Kerem
22 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2024
غەززە ــ AA
ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامن و لەئاکامدا تا ئێستا، ٣٥ ھەزار و ٧٠٩ فەڵەستینی کوژراون و ٧٩ ھەزار و ٩٩٠ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٢٢٩ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شەش کۆمەڵکوژی دیکە دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٦٢ کەس کوژراون و ١٣٨ی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٥ ھەزار و ٧٠٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٩ ھەزار و ٩٩٠ کەس.
