Davit Kachkachishvili
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ - AA
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا، ڤیتالی کلیچکۆ لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام رایگەیاند: ''لە پایتەخت دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت. بەرگریی ئاسمانیی کارایە''.
ڤیتالی کلیچکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەکانی هۆلۆسیڤ و شیڤجینکیڤ تەقینەوە روویداوە و پارچەی یەکێک لەو مووشەکانەی لە ئاسمان تێکشکێندراوە لە ناوچەی شیڤجینکیڤ بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە کە پارک کراوە.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ئەوەشی خستەڕوو کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
دوێنێ سوپای رووسیا هێرشی مووشەکیی کردە سەر کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.