Çağrı Koşak
04 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ – AA
میسر و ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان لە دەریای ناوەڕاست ئەنجام دا.
گوتەبێژی سوپای میسر، غەریب عەبدولحافز لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی هێزەکانی میسر و ئەمریکا لەو ناوچەیەی دەریای ناوەڕاست کە بە پشتێنەی کەشتیگەلی باکووری ناسراوە لە بەرامبەر "هەڕەشەکانی بەردەم هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی"دا، مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوە کە جگە لە کەشتی هێلیکۆپتەرهەڵگری جەمال عەبدولناسر و راونەری جەلالە لە سوپای میسر، هەروەها کەشتی تێکشکێنەری مووشەکی ئاراستە کراو "USS Delbert D. Black"ی سوپای ئەمریکایش بەشداری لە مانۆڕەکەدا کردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاندبوو کە کەشتی تێکشکێنەری مووشەکی ئاراستە کراو "USS Delbert D. Black" لە ٣٠ی ئاب بە نۆکەندی سوێسدا تێپەڕیووە و بەشداری لە ناوچەی ئەرکەکانی کەشتیگەلی پێنجەمدا کردووە.