Zuhal Demirci
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوشئۆغڵو پەيوەندييەكى تەلەفۆنيى لەگەڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆسيپ بۆرێل ئەنجامدا
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتی وەرگیراون، چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بۆرێل ئەنجامداوە.
ھیچ وردەکارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاشکرا نەکراوە.
هەر ئەمڕۆ، چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی دیکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، ئەدگارس رینکڤایس ئەنجامدابوو.