Mesut Zeyrek
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
كۆڵن - AA
له دوو هێرشی چه‌كداریدا بۆسه‌ر دوو شوێنی نێرگه‌له‌کێشان له شاری هاناو سەربە ویلایه‌تی هێسن رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، ١١ كه‌س کوژران و ژماره‌یه‌كی دیکەش برینداربوون.
به‌پێی راگەیەنراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی باشووری هێسن، هێرشه‌كان له شه‌قامه‌كانی هیوماركت و كورت شوماغهر كراوه‌ته سه‌ر دوو شوێنی جیاواز.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه هێشتا پلانی پشت ئه‌و هێرشانه نازانن كه كاتژمێر ٢٢:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراون.
له‌م نێوه‌نده‌دا پۆلیس هه‌ڵمه‌تی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستپێكردووه كه كوژرانی دوو كه‌سی لێكهوتهوه، داوا له گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه‌ش كراوه له رێگه‌ی هێڵی گه‌رمه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن و زانیاری بده‌ن له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه.