Çağrı Koşak
12 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2021
قودس - AA
مووشەکێک کە لە کەرتی غەززە-وە بۆ سەر شاری عەسقەلان لە ئیسرائیل ئاراستە کرابوو، بەر وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی وزە کەوت و بە هۆیەوە وێستگەكە ئاگری تێبەر بوو.
بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە ماڵپەری رۆژنامەی واڵا نیوز-ی ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە، ھێرشە مووشەکییەکانی گرووپەکانی بەرگریی فەڵەستینی، بۆسەر شاری عەسقەلان لە وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی وزەی داوە.
بەپێی ھەواڵەکە، لە ئاکامی تەقینەوەی کۆگایەکی سووتەمەنی ئاگر لە وێستگەکە کەوتووەتەوە و ھیچ زانیارییەک لەسەر ھەبوون یان نەبوونی بریندار بڵاونەکراوەتەوە.
گوتەبێژی کەتیبەکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ئەبو عوبەیدە، لە پەیامێکیدا کە لە رێگەی تەلێگرامەوە بڵاویکردەوە، رایگەیاند لە ئەگەری کردنە ئامانجی باڵەخانە سڤیلنشینەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەوە ھێرشی مووشەکی چڕتر دەکەنە سەر تەلئەبیب.