Rewa Mahmut Hasan
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
پاریس AA
-کەسێک کە لەبەردەم کڵێسانی نۆتردام لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێرشی کردبووە سەر پۆلیس، دوای ئەوەی تەقەی لێکرا، بریندارکرا.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی BFM کەسێک دوای ئەوەی ویستوویەتی بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر پۆلیس، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە.
راگەیەندرا کە لە رووداوەکە یەکێک لە پۆلیسەکان بە سووکی برینداربووە.
جێگای ئاماژەیە هێرشبەرەکە گولەیەک بەر سنگی کەوتووە و تائێستا نەزانراوە گیانی لەدەست داوە یاخود نا.
هاوکات پۆلیسی شارەکە رێڕەوێکی ئەمنی لەناوچەکە دروست کرد و رێگە نادەن بە هاتوچۆ بۆ ناو مزگەوتەکە.
راگەیەندرا کە داواکاری تایبەت بە بەرەنگاری تیرۆری پاریس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە لە ١٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دا هێرشێکی تیرۆریستی بووە هۆی گیانلەدەست دانی ١٣٠ کەس و دواتریش بارودۆخی نائاسایی لە فەرەنسا راگەیەندرا.
ساڵی رابردووش لە ١٤ ی تەمووزدا لەهێرشێکی دیکەی تیرۆریستیدا ٨٤ کەس گیانیان لەدەست دا و بڕیار درا کە جارێکی تر بارودۆخی نائاسایی درێژ بکرێتەوە.