Ömer Aydın,Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2018
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سووریای ئیدانه كرد و هه‌ردوو سه‌ركرده بڕیاریانداوه له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری ئاینده‌دا دووباره چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامبده‌نه‌وه و فه‌رمانیشیان به به‌رپرسان كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا، تره‌مپ و ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بابه‌تی سووریایان تاوتوێكردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ماكرۆن به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی حەوتی نیسانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كردووه.
به‌وپێیه تره‌مپ و ماكرۆن فه‌رمانیان به تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه له هێرشه‌كه بكۆڵنه‌وه.
راگهیهنراوهكه هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو سه‌ركرده بڕیاریانداوه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌باره‌ی ئیدانه‌كردنی هێرشه كیمیاییه‌كه كه بڕیاری ژماره 2401ی ئهنجوومهنهكهی پێشێلكردووه. بڕیاریشیانداوه له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا دووباره په‌یوه‌ندی ئه‌نجامبده‌نه‌وه.