Nazlı Yüzbaşıoğlu
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
ئەنقەرە-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئەنجامدا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی، چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ لاڤرۆڤ ئەنجامداوە.
زانراوە کە ئامانجی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئامادەکاری بووە بۆ کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیە پوتین.
جێی وەبیرهێنانەوەیەوە دوێنێ چاوشئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردبوو لە سەرەتای مانگی ئاداردا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پۆتین پێکەوە کۆدەبنەوە.