Sarmand Hameed
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
غەززە - AA
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٣٢ خۆپیشاندەری فەڵەستینی برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە، لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٣٢ خۆپیشاندەری فەڵەستینی برینداربوون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە کارمەندێکی تەندروستی بە گازی فرمێسکڕێژ برینداربووە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستیندا هیچ وردەکارییەکی دیکە نەخراوەتە روو.
ئەمڕۆ ھەینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەى گەورە، هەزاران فەڵەستینی روویان لەو خیوتانە کرد کە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون.
سوپای ئیسرائیل ئەو رێپێوانە کە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەرکوت دەکات و بە ھۆیەوە تاکو ئێستا دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و بریندارکراون.