19 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
بەغدا ــ AA
لە ئاكامی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانیی لە شاری دیوانییە ناوەندی پارێزگای قادسییە باشووری عێراق، یەك خۆپیشاندەر برینداربوو.
لەوبارەیەوە كارمەند لە هێزی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، ئەحمەد مناشد لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، دەیان خۆپیشاندەر لە بەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانیی لە شاری دیوانییە گردبوونەو.
ئەحمەد مناشد ئاماژەی بەوە دا كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، خۆپیشاندەران داوایان كرد، چوار خۆپیشاندەر كە پێشتر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیركراون، ئازاد بكرێن.
ناوبراو روونشیكردەوە کە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی و خۆپیشاندەراندا روویداوە.
هاوكات شایەتحاڵەكان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسیان لەوەكرد كە لە میانی رووبەڕووبوونەوەكەدا، هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە كە بەهۆیەوە یەك خۆپیشاندەر برینداربوو.