Abdullah Shukur
18 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2019
برۆکسڵ - AA
کەسوکاری ھێرشکارەکە، ئاشکرایانکرد گومانلێکراوی ھێرشە چەکدارییەکەی ھۆڵەندا، گۆکمەن تانش، بە ھۆی "کێشەی خێزانییەوە" تەقەی لە کەسێکی نزیکی خۆی و دواتر تەقەی لەو کەسانە کردووە کە ویستوویانە ھاوکاریی ئەو کەسە بکەن.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ھۆڵەندا بڵاوکراونەتەوە، تانش کە کێشەی دەروونی ھەبووە، دوو ھەفتە پێش ئێستا بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ دەستدرێژی کردنە سەر ئافرەتێک بردرایە بەردەم دادگا.
کەسوکاری تانش رایانگەیاند کە گومانلێکراوی ھێرشە چەکدارییەکە بە ھۆی "کێشەی خێزانییەوە" تەقەی لە کەسێکی نزیکی خۆی و دواتر تەقەی لەو کەسانە کردووە کە ویستوویانە ھاوکاریی ئەو کەسە بکەن.
لەلایەکی دیکەش بەپێی ئەو لێدوانانەی کە سەرچاوەکانی ئاسایشی ھۆڵەندا بە راگەیاندنەکانی خۆجێی ئەو وڵاتە داوە، ئەوان جەخت لەسەر ئەگەرەکانی دەرەوەی ھێرشی تیرۆریستی دەکەنەوە، راشیانگەیاند کە لەوانەیە رووداوەکە بەھۆی "کێشەی خێزانییەوە" بوو بێت.
ئەوەش زانراوە کە تانیش چەندین ساڵە لەگەڵ باوکی کە دانیشنووی تورکیایە قسە ناکات و پێشتر دایک و باوکی لێک جودابوونەتەوە و باوکیشی ھاوسەرگیریی لەگەڵ ئافرەتێکی دیکەدا کردووە.
ھاوکات پۆلیسی ھۆڵەندا زانیاری لەبارەی ژمارەی بریندارەکانی نوێ کردەوە و لە ٩ کەسەوە دایبەزاندە پێنج کەس.