Hosni Nedim
21 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2024
غەززە ــ AA
ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنی لە شاری دێر بەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومانکرا و لە ئاکامدا، شەش فەڵەستینی کوژران.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنی لە کاتی تێپەڕبوونی لە شەقامی "ئەبو حوسنی" ناوەڕاستی شاری دێر بەلەح، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ھەروەھا بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی دێر بەلەح بۆردومان دەکەن کە تا ئێستا بەردەوامە.