Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Ali Semerci,Ramal Abdullah Mahmood
05 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
ئه‌بوزه‌بی – AA
سه‌رۆكی ڤاتیكان و رابه‌ری روحی كاسۆلیكه‌كانی جیهان، پاپا فرەنسیس رێوڕه‌سمی ئایینی له یاریگای شاری وه‌رزشی زاید له ئه‌بو زهبو پایته‌ختی ئیمارات به‌ڕێوه‌برد. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداو ئه‌و رێوڕه‌سمه به‌ڕێوه‌بچێت.
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان گرته‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تیادا كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات WAM بڵاویکردەوە، زیاتر له ١٣٥ هه‌زار كه‌س كه له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه دێن به‌شداری له رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ڤاتیكان و رابه‌ری روحی كاسۆلیكه‌كانی جیهان، پاپا فرەنسیس له‌سه‌ر بانگهێشتی جێنشینی ئه‌بو زه‌بی، شازادە محه‌مه‌د بن زاید ئالنهەیان دوێنێ گه‌یشته ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیمارات و به‌مجۆره‌ش بۆ یه‌كه‌مجار گه‌شتی بۆ یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداو ئه‌نجامدا.
پاپا فرەنسیس به هۆی ئه‌و گه‌شته‌وه بووه یه‌كه‌م پاپاش كه سه‌ردانی ناوچه‌ی كه‌نداو بكات.