Selen Valente Rasquinho,Zahir Sofuoğlu
17 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2025
برۆکسل ــ AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس ڕایگەیاند کە ھەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەی سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن.
کایا کالاس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "پێویستە بە ھاوکاری ھاوبەشە ھەرێمییەکان، پاڵپشتی زیاتر پێشکەش بە سووریا بکرێت، ھەوڵی زیاتر دەدەین، بۆ ئەوەی سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن".
ڕاشیگەیاند کە پێویستە سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل کۆدەبنەوە و لە میانیدا پێشھاتەکانی دۆخی سووریا، تاوتوێ دەکەن.