İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
باكو - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاتژمێر 12:05 خولهك به كاتی ناوخۆی توركیا گه‌یشته باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان.
له فڕۆكه‌خانه‌ی باكو حەیدەر عەلیێڤ هه‌ریه‌كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئازه‌ربایجان، یاگۆپ ئهیوبۆڤ و باڵیۆزی ئازه‌ربایجان له ئه‌نقه‌ره، هازار ئیبراهیم و باڵیۆزی توركیا له باكو، ئه‌ركان ئۆزۆرال و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه پێشوازییان له ئه‌ردۆغان كرد.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری، وه‌زیری ئابووری، نیهات زه‌یبه‌كچی و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری په‌روه‌رده، عیسمه‌ت یڵماز و وه‌زیری به‌رگری، نوره‌تین جانیكلی و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ده‌ریاوانی، ئه‌حمه‌د ئارسڵان یاوه‌ریی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له گه‌شته‌كه‌ی بۆ باكو.
بڕیاره ئه‌ردۆغان به‌شداری له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی باكو-تبلیسی-قه‌رس بكات.
بڕیاره دواتریش له ئێواره خوانێكدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی كازاخستان، باكتجان ساگینتایهڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆزبه‌كستان، عه‌بدوڵڵا ئاریپۆڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا، جۆرجی كڤیریكاشڤیلی كۆببێته‌وه.