Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هاوكارییه‌كان بۆ موسڵمانانی ئاراكان، سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)، كۆمه‌ك و هاوكاری خۆراكی ره‌وانه‌ی گوندی كی نی پینی سه‌ر به ناحیه‌ی پاوكتاو كرد كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن (TIKA)وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و بڕه كۆمه‌ك و هاوكاریه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌یان كردووه به هاریكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ویلایه‌تی ئاراكان به‌سه‌ر لێقه‌وماواندا دابه‌شیان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پێشتر (TIKA) هاوكاری ره‌وانه‌ی گونده‌كه كردووه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له یه‌كساڵدا له پێنج هه‌زاره‌وه گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار كه‌س كه پێداویستیه‌كانیش به گوێره‌ی ئه‌وه زیادیكردووه.
هاوكات له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا خۆشحاڵی گوندنشینانی ناوچه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو به‌وه‌ی توركیا هه‌میشه له پاڵیاندایه.