نیویۆرك
بە مەبەستی سەركۆنە كردنی بڕیاری لە سێدارەدانی یەكەمین سەركۆماری ھەڵبژێردراو و بە كودەتا لەكار لابراوی میسر محەمەد مورسی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە گۆڕەپانی تایمزی شاری نیویۆرك بەڕێوەچوو.
ژمارەیەك ھاووڵاتی ئەمریكی بە رەچەڵەك میسری لە گۆڕەپانی تایمز لە نیویۆرك كۆبوونەوە.
حكوومڕانی سەركۆماری میسر عبدولفەتاح سیسی یان پڕۆتێستۆ كرد. ژمارەیەكی زۆر ئافرەت و منداڵ بەشدارییان لە گردبوونەوەكەدا كرد و ھوتافیان دژی سیسی دەكێشا و دروشمی "رابیعەیان" بەرز دەكردەوە. ژمارەیەك ھاووڵاتی توركیش بەشداریان لە گردبوونەوەكەدا كرد.
خۆپیشاندەران بەیەك دەنگ ھوتافی "مورسی ھەڵبژێردرا، سیسی رەتكرایەوە"، "دادپەروەریمان دەوێ، ئێستا دەمانەوێ"، "ئازادی بۆ مورسی و دیموكرسیمان دەوێ" و " بكوژ سیسی" بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەكێشا. بەشێكشیان دروشمیان لەسەر كارتۆن و كاغەزنووسی بەرزیان دەكردەوە و بەشێكی دیكەش ئاڵای میسر و وێنەی مورسیان بەرز كردبووەوە.
دواتر لە كاتی گردبوونەوەكەدا مشتومڕ لە نێوان ژمارەیەك لایەنگری سیسی و گرووپەكە روویدا بەڵام پۆلیسی نیویۆرك لایەنگرانی سیسی لە گۆڕەپانەكە دورخستەوە. گردبوونەوەكە بۆ ماوەی دوو سەعات بەردەوام بوو دواتر بێ بڵاوەیان پێكرد.