Sarmand Hameed
22 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2022
هەولێر - AA
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل رایگەیاند، "رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چی دەکات؟".
جووتیار عادل لە پەراوێزی کارەکانی دیدارى نێودەوڵەتى رۆژنامەنووسان کە لە لایەن سەندیکاى رۆژنامەنووسانی کوردستان، لەیادى ١٢٤ ساڵەى دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی و رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكا رێکخرابوو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایە.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قسەکانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
جووتیار عادل لە وەڵامی پرسیاری هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا دژبە پەکەکە، گوتی: "من پرسیارێک دەکەم، پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چی دەکات؟".
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، رایگەیاند کە بەر لە ماوەیەک شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق بەردەوامن لە کۆبوونەوکانیان و گوتی "لەسەر داهات و خەرجییەکانی حکوومەتی هەرێم ئێمە ئامادەین و سەرجەم داتاکانمان لەوبارەیەوە پێداون".