سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی باڵای کاروباری ئایینی سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تی کاروباری ئایینی تورکیا، دکتۆر حسه‌ین کایاپنار رایگه‌یاند یه‌کێتی و پێکه‌وه‌بوون له نێوان موسڵمانبووندا، گوێڕایه‌ڵبوونی کۆمه‌ڵگه بۆ ره‌وشتی ئیسلامی له‌رێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسای پشتبه‌ستوو به ره‌وشته‌وه فه‌راهه‌م ده‌بێت.
کایاپنار له گوته‌یه‌کیدا له کردنه‌وه‌ی دووه‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی فيقه و یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد فیقهی ئیسلامی ره‌وشت و یاسای له‌هه‌ناویدا هه‌ڵگرتووه، ره‌وشتی به‌رز یه‌کێکه له توخمه‌کانی گرنگ و فیقه و ره‌وشت به‌جیا جیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناکرێت و جیاناکرێنه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌و دوو تایبه‌تمه‌ندییه به‌بێ بیرکردنه‌وه له فیقهی ئیسلامی بیریان لێ ناکرێته‌وه، سازکردنی ئه‌م جۆره کۆنفڕانسانه کاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ره‌وشتی ئیسلامی و به‌ربڵاوبوونی ئه‌و یاسایانه‌ی پشتبه‌ستوون به بنه‌ما رهوشتییهکان''.
کایاپنار لە درێژەدا گوتی: "یه‌کێتی و پێکه‌وه‌بوون له‌نێوان موسڵمانبووندا، گوێڕایه‌ڵبوونی کۆمه‌ڵگه بۆ ره‌وشتی ئیسلامی له رێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسای پشتبه‌ستوو به ره‌وشته‌وه فه‌راهه‌م ده‌بێت".
سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئیسلامی ئه‌حمه‌د موبه‌لیغی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له جیهانی ئه‌مڕۆماندا حاڵه‌تی له‌ده‌ست دانی ره‌وشتمان هه‌یه و گوتی: "چیتر یاسا بۆ مرۆڤایه‌تی کلیلێکی کافی نییه. مرۆڤایه‌تی ناچاره به‌ره‌و ره‌وشت هه‌نگاو بنێت. پێویسته بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی یاسایی په‌نا بۆ به‌هاکانی ره‌وشتی به‌رین".
کۆنفرانسه‌که له‌ژێر ناوی "په‌یوه‌ندی ره‌وشت و یاسا له روانگه‌ی فیقهی و یاساییه‌وه" له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئیسلامی سه‌ر به پارله‌مانی ئێرانه‌وه رێکخراوه و نزیکه‌ی 60 زانای ئایینی له هه‌ریه‌ک له وڵاته‌کانی رووسیا، تورکیا، عومان، لوبنان، عێراق، مه‌غریب، ئیندۆنێزیا، میسر و تونسه‌وه به‌شداری تێدا ده‌که‌ن. له کۆنفرانسه‌که‌دا نزیکه‌ی 40 گوتار ده‌خوێنرێته‌وه.