Zana Natık Kerem
05 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2026
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری ڕایگەیاند کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعشدا بۆ سەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە سنووری قەزای حەویجە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، پۆلیسێکی فیدراڵیی کوژراوە.
عامر نوری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە سنووری قەزای حەویجە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک باسی لەوەش کرد کە لە ئاكامی ھێرشەکەدا، پۆلیسێکی فیدڕاڵی کوژراوە.
هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دوای چەند ڕۆژێک لە کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق دێت.
ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ، حکوومەتی عێراق کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو.