هه‌ولێر
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ راپرسی، له دانیشتنی ئه‌مرۆ سه‌رقاڵی دانانی په‌یڕه‌وی ناوخۆن تا دوای نیوه‌رۆ هه‌یكه‌لی سه‌رپه‌رشتیكردن و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانیان دیاری كرد.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌كه سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری لیژنه‌كه‌یان به تیروپشك دیاریكرد به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بۆ هه‌ر خوولی و كه‌سێك له فراكسیۆنێك ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌كه.
له‌م خووله‌ش سه‌رۆك بۆ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جێگر بۆ توركمانه‌كان، سكرتێریش بۆ ئاشور.
لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ راپرسی ماوه‌ی 90 رۆژی له‌به‌رده‌مدایه له ئێستادا چه‌ند رۆژێكیش به‌سه‌ر ئه‌و ماوه تێپه‌ڕیوه.
ماوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كانیش بریتیه له 11 رۆژ، به‌سه‌ر حه‌وت فراكسیۆن دابه‌ش ده‌بێت، پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری توركمان، ئاشوری كلدان.
بڕیاریش دراوه، لیژنه‌كه حه‌فته‌ی چوار رۆژ له په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه، بۆ پرسی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان بۆ راپرسی.