Heman Hussein Yaseen
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ھەولێر - AA
پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتییەکانی دیکە دەکات کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە و، ھانییان دەدات بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحموود محەمەد لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق بڵایکردووەتەوە کە، لەڕوانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق و، خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پرۆسەی سیاسی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان، پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بەبڕیاری بەشدارینەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی ھەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ.
لە راگەیدراوەکەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دا ھاتووە: "دیارە دوای پێداچوونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بەڕێز موقتەدا سەدر رایگەیاند کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن".
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییکردنی رەوتی سەدر لە پڕۆسەکە بە ئەرێنی وەسف دەکات و تیاییدا دەڵێت: "ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، ھێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە و، ھانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق".