واشنتۆن
كیری له‌باره‌ی گرته‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووس ستیڤن سۆتلۆفەوە گوتی: "ئه‌و گرتانه په‌یوه‌ندی به ئاینی ئیسلامه‌وه نییه و كاره‌كانی رێكخراوی داعش رووی راستی ئیسلام پیشان نادا. ئیسلام پڕه له په‌یامی ئاشتی بۆ جیهان و به‌رگریكاری بنه‌مای ره‌وشت و ئازادییه له جیهان."
كیری ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه جیهان له‌وه‌وپێشیش شه‌ڕی دژی ئه‌م جۆره "دڕاندانه‌ی" كردووه و ئێستاش به‌رده‌وام ده‌بێ، "هیچ شتێك له‌وه خراپتر نییه كه مرۆڤ بەهۆی جیاوازی مه‌زهه‌ب و ئاین و نهتهوهوە بكوژرێ."
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه كه گرنگ نییه چه‌ند بخایەنێ، به‌ڵام بكوژانی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس فۆلی و سۆتلۆف باجی ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌ن.