Sarmand Hameed
28 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
هەولێر - AA
دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات هەر کەسێک زانیاری هەیە لەسەر تۆمەتبار (سیاکۆ باقی عەبدولکەریم) کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە و تۆمەتبارە بە بەشدارییکردنی لەكردهوه تیرۆریستییهكهی رۆژی 17ی تهمووزی شاری ههولێر، بەزووترین کات پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات.

دەقی ئاگادارییەکەی دەزگای دژە تیرۆری کوردستان
تۆمەتبار (سیاکۆ باقی عەبدولکەریم) لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداری کردنی لەكردهوه تیرۆریستییهكهی رۆژی 17ی تهمووزی شاری ههولێر، كه تیایدا كارمهندێكی كونسوڵخانهی توركیا له ههولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان لهدهستدا.
داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین، هەرکەسێک زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە بەزووترین کات پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات.
هاوکاریکردنتان، هاوکاریکردنی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە.