Zana Natık Kerem
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە چیای عجێل باکووری پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
باس لەوەشکراوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی چیای عجێل و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعش-یان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.