Zana Natık Kerem
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باکووری بەغدا پایتەختی عێراق، چوار سەرباز کوژران.
لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆمبێکی چێنراو لە قەزای تارمییە باکووری بەغدای پایتەخت بە ھێزە ئەمنییەکاندا تەقیوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، چوار سەرباز برینداربوون و ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تەقینەوەکە لەو کاتەدا روویداوە کە ھێزە ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنیان دژبە تیرۆریستان لە ناوچەکە ئەنجام دەدا.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرساریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.