Zana Natık Kerem
28 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2023
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین، خاپوور کرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی "F-16"ی عێراق حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش-یان لە ناوچەی عیس ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردوومان کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە ئاکامی بۆردوومانەکەدا، حەشارگەکە خاپوور کراوە.